01:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 25 APRIL 2019
 به په‌له |◀   عه‌بدولمه‌هدی هه‌رگیز ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردۆته‌وه‌
MONDAY, 11 FEBRUARY 2019 - 23:54
ڕووسیا 27 منداڵى داعش لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکى دیپلۆماسیى رووسى ئاشکراى دەکات کە وڵاتەکەى (27) منداڵى داعشى سزادراوى لە عێراق گەڕاندوەتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە (10/2/2019) سەرچاوەیێک لە وەزارەتى دەرەوەى ڕووسیا بە فرانس پرێسى راگەیاند؛ ئەمڕۆ (27) منداڵى رووسیى سزادراوى داعش لە بەغداوە بۆ مۆسکۆ گەڕێندراونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە باوکى ئەو منداڵانە چەکدارى داعش بوون و لە ماوەى سێ ساڵى رابردوودا لە شەڕەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

پێشتر و لە مانگى رابردودا کریملین رایگەیاند (115) منداڵى ڕووسی کە تەمەنیان لە خوار (10) ساڵەوەن و هەشت مێرمنداڵى تەمەن (11 - 17) ساڵ کە منداڵى چەکدارانى داعشن و بەشێکیان لە ریزەکانى ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە هەوڵى پێگەیاندنیان دراوە لە عێراق ماون و لە کۆتا مانگى ساڵى رابردووشدا ڤلادیمێر پۆتنى سەرۆکى رووسیا جەختى کردەوە کە کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو منداڵانە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى یاساى عێراقى رێگە بەوە نادان ژنانى سزادراو منداڵەکانیان لە زیندان لاى خۆیان بهێڵنەوە کە تەمەنیان لە سێ ساڵ تێدەپەڕێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه