07:17 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   بەرهەم ساڵح: ئێستا ناوچەکە بەتایبەت عێراق پێویستی بە ئاشتییە
SATURDAY, 16 FEBRUARY 2019 - 16:00
ئەمریکا داوا لە ئەورووپا دەکات هێز ڕەوانەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بکات

بەشی جیهان- پەرلەمانتاری ئەمریکی، لیندسی گراهام ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە ئەورووپای وتووە ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی 1500 هێز ڕەوانەی باکووری سووریا بکەن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام، ئەمریکاش 200 هێزی خۆی لە سووریا دەهێڵێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکی بەردەوام وتوویانە ئەو وڵاتە بە دوای بەرنامەیێکدایە بۆ پاش کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا. ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان دابوو بە داخوازیی واشنتن لە ئەورووپا بۆ بە ئەستۆ گرتنی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا. تورکیا کە کوردانی سووریا سەربە پەکەکە ناودەبات و بە دوژمنی خۆایانی دەزانێت دەڵێت تەنها ئەو وڵاتە مافی ئەوەی هەیە لەم ناوچانەدا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر و بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر ناوچەی ئارام دروست بکات.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لیندسی گراهام پەرلەمانتاری کۆماریخواز کە کەسێکی نزیک لە ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکایە و ترەمپ لەبارەی ستراتێژیی ئەو سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست متمانەی هەیە، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئەمنییەتی مۆنیخدا وتوویەتی وڵاتەکەی داوای لە ئەورووپای کردووە بەرپرسیارێتیی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بگرێتە ئەستۆ.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی 1500 هێز ڕەوانەی باکووری سووریا بکەن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام، ئەمریکاش 200 هێزی خۆی لە سووریا دەهێڵێتەوە، کە ئێستا زیاترن لە 2000 کەس.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کارناسانی سەربازی لەم باوڕەدان بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارامێک بەو پانتایی و درێژاییەوە 20000 هێز پێویستە.

لیندسی لە ماوەی بەشدارییەکەیدا لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی مۆنیخ وتی ژمارەیێکی زۆر لە نوێنەرانی ئەمریکا و هەروەها بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەوڵی ئەمە دەدەن کە ئەورووپا ڕازی بکەن نزیک لە 1500 کەس ڕەوانەی سووریا بکات و ئەگەر ئەورووپا قبووڵی بکات ترەمپ ئامادەیە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێڵێتەوە. ناوبراو جەختی کردەوە لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە بۆ ڕازی کردنی ئەورووپییەکان هەوڵەکانی خۆیان دەست پێکردووە چوونکە ئەمە باشترین بژاردەیە بە باوەڕی ئەمریکا.

لیندسی بۆ ئەورووپییەکان وتیشی: هیوادام ترەمپ ئەم داوایە لە ئێوە بکات و ئێوەیش قبووڵی بکەن، هەروەها جۆزێڤ دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە دیداری سەرکردە ئەورووپییەکاندا داوایان لێدەکات هێز بۆ باکووری سووریا بنێرن. ناوبراو دەڵێت گرنگایەتیی ئەو کارە بە بۆنەی گرنگایەتیی سەردەمی پاش داعشە لە سووریا.

پەرلەمانتاری نزیک لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆشداری دەدات ئەگەر بەرنامەیێک بۆ سەردەمی پاش داعش لە باکووری سووریا لە ئارادا نەبێت، تورکیا بە هێزی سەربازی مامەڵە لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەکات.

لیندسی گراهام جەخت دەکاتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرپرسن لە بەرگری کردن لە کوردەکان چوونکە کورد ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی داعش گێڕاوە.

ناوبراو زیادی کرد پێش ئەوەی کە وڵاتەکەی داوا لە وڵاتانی ئەورووپی بکات هێز بۆ سووریا بنێرن خۆی سەرقاڵی دروست کردنی ناوچەی ئارام بووە لە باکووری سووریا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه