20:56 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
FRIDAY, 8 MARCH 2019 - 09:05
سەرۆکی نوێی دەزگای داد دەستنیشان کرا

بەشی ئێران- ئایەتوڵلا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە فەرمانێکدا ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی-ی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بڵاوی کردەوە: ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە فەرمانێکدا ئایەتوڵلا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی-ی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژارد.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئەو فەرمانەدا بە جەخت لە سەر گۆڕانکاری لە دەزگای داد و دەستپێکی بەهێزی سەردەمێکی نوێ کە شیاوی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بێت ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەبۆنەی فەقێتی، زانست، ئەزموون، تەندورستی، ئەمانەت و کارامەیی لە قۆناغە جیاوازەکان و پێشینەی دوور و درێژی لە دەزگای داد و ئاشنایی تەواو لە گەڵ تەواوی لایەنەکان، وەکوو سەرۆکی دەزگای داد هەڵبژێردرا.

لە درێژەی پەیماەکەدا هاتووە: ئەمن بۆ بەدی هاتنی ئەو مەبەستە گرینگە، ئێوەم هەڵبژاردووە کە خاوەن پێشینەی دوور و درێژ لە ئاستی جیاواز لە دەزگای داد و ئاشنا لە گەڵ هەموو لایەنەکانن و لە لایێکی ترەوە لە پاڵ فەقێتی خوێندنی مافی و زانست و ئەزموونی گرنگتان لە ئەم بوارە هەیە، و تەندروستی و ئەمانەت و کارامەیی خۆتانیان لە بوارە جیاوازەکانی خزمەت نیشان داوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه