22:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 23 MAY 2019
 به په‌له |◀   مه‌لا به‌ختیار: له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ته‌عریبی نوێ له‌ ئارادایه‌
MONDAY, 11 MARCH 2019 - 13:37
حەسەن ڕۆحانی و بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پایتەختی عێراق و لە مەراسیمێکدا لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەنجامدانی مەراسمی پێشوازی لە حەسەن رۆحانی لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، هەردوو سەرۆک بەرەو کۆشکی سەلام بەڕێکەوتن و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.

ئامانجی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق.

لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەیوەندیە بازگانییەکانی بەغدا و تاران دەکرێت، کە تاران مەبەستییەتی ئاڵوگۆڕی بەهای بازرگانی ساڵانە بگەیەنێتە 20 ملیار دۆلار".

ئەو سەردانەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دێت  لە 17ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو بۆ وڵاتی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات ئەنجامی دا.

پێش ئەنجامدانی گەشتەكەی بۆ عێراق، حەسەن رۆحانی وتی: "ئێران سوورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندیە برایانەكەی لەگەڵ عێراقی دراوسێیدا".

ئەمە یەکەم سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراقە و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوتای عێراقی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

زۆرینەی بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی و چاودێرانی پێوەندییەکانی ناوچەکە سەردانی حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق بە ئەرێنی وەسف دەکەن و جەخت دەکەنەوە کە ئەم سەردانە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووریی هەردوو وڵات و پیشاندەری شکست هێنانی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه