02:04 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 14:13
ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان وتوویەتی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 4 ملیار دۆلار لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا بڕی 4 ملیار و 448 ملوێن و 383 هەزار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە و ئەو دەروازە سنوورییە یەکێکە لە خاڵە ستراتیژیکەکان بۆ بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و هاتوچۆکردنی گەشتیارانی ئێران و عێراقی.

بەڕێوەبەری گمرگی پارێزگای کوردستان هەر لە بارەی  ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە زیادی کرد: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا 890 هەزار و 319 تەن کاڵا بۆ ناوەوەی ئێران هاوردە کراوە کە بایەخەکەی دەگاتە 363 ملوێن و 405 هەزار و 928 دۆلار.هەروەهاش بڕی 878 هەزار و 2 تەن کاڵا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نێردراوە کە بایەخەکەی دەگاتە 4 ملیارد و 34 ملوێن و 667 هەزار و 670 دۆلار.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا یەک ملوێن و 857 هەزار و 569 تەن کاڵا بووە کە بایەخەکەی دەگاتە 4 ملیارد و 448 ملوێن و 383 هەزار و 162 دلار.

گومرگی باشماخ یەکێکە لە دەروازە سنوورییە هەرەگرینگەکانی ئێران کە لەگەڵ قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی سنووری هاوبەشی هەیە و تاکە دەروازەی فەرمیی هاتوچۆ کردنی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی کوردستانیشە و ساڵانە بە ڕێژەیێکی فراوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دەبێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه