09:40 PM   IRAQ
SUNDAY, 19 MAY 2019
 به په‌له |◀   وتەبێژی هەدەپە: دەبێت بەبێ پارێزبەندی ئیمکانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان فەراهەم بکرێت
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 14:43
فه‌رمانده‌یێکی هه‌سه‌ده‌ تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
به‌م زووانه‌ خه‌لافه‌تی داعش هه‌ره‌س ده‌هێنێت/ نامانه‌وێت خه‌ڵکی سڤیل ببنه‌ قوربانی

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌یێکی هێزی سووریای دیموکرات له‌ باغۆز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ره‌سهێنانی داعش نزیکه‌ و قه‌ڵغانی مرۆیی به‌ سه‌ره‌کیترین هۆکاری هێواش‌بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌زانێت بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

ئه‌حمه‌د شێخمو فه‌رمانده‌یێکی هێزی سووریای دیموکرات له‌ باغۆزی سووریا ئاماژه‌ به‌ دوایین ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده‌ بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات و به‌ ئاژانسی کوردپرێس ده‌ڵێت: گرینگترین هۆکاری هێواش‌بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان، هه‌بوونی خه‌ڵکی سڤیل له‌ باغۆزه‌.

ناوبراو گوتیشی: 500 مه‌تر له‌ بنده‌ستی داعش ماوه‌ته‌وه‌‌ و له‌و ڕووبه‌ره‌دا که‌مپێکێکی خه‌ڵکی سڤیل هه‌یه‌ که‌ ژن و منداڵ و خێزانی داعشی تێیدایه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌ کورده‌ ئاماژه‌ به‌ وره‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ باغۆز ده‌کات و ده‌شڵێت: وره‌ی وه‌حشیانه‌ی داعش نه‌ماوه‌ و چیتر به‌کۆمه‌ڵ خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده‌ ده‌که‌ن.

ئه‌حمه‌د شێخمۆ جه‌ختی کرده‌وه‌: ئاو و خوراک له‌ باغۆز که‌مه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ داعش تاقه‌ت نه‌هێنێت و زووتر خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی ئێمه‌ بکه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: چه‌کدارانی داعش توونێلگه‌لێکی قووڵیان هه‌ڵکه‌ندوووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگای توونێله‌کانه‌وه‌ هه‌ڵبێن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌سه‌ده‌ ڕاشی‌گه‌یاند: ژماره‌ی چه‌کدارانی داعش و خێزانه‌کانیان له‌ باغۆز نزیک به‌ دوو هه‌زار و 500 که‌س به‌راورد ده‌کرێت و ئێمه‌ تێده‌کۆشین خه‌ڵکی سڤیل نه‌بنه‌ قوربانی و هێرش بکه‌ینه‌ سه‌ر مۆڵگه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه