21:16 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 18:11
نوێنەری هاوپەیمانیی بینا:
پەرلەمانی عێراق ئامادەی دەرکردنی هێزە بیانییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکاتەوە پەرلەمانی عێراق هەوڵە سیاسیییەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس یابر نوێنەری هاوپەیمانیی بینا لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ عەهد نیووزدا ڕایگەیاند: ژمارەیێکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئامادەن بۆ شەڕی سیاسی بە ئامانجی پەسەند کردنی یاسایێک بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی هێزی بیانی لە عێراق.

یابر جەخت دەکاتەوە ئامادەبوونی سەربازیی بیانییەکان لە عێراق نایاساییە و وەبیری هێنایەوە مۆڵەت بە هیچ لایەنێکی بیانی نادەن خاکی عێراق بکاتە ئامێری هێرش کردنە سەر دراوسێکانی ئەو وڵاتە.

نوێنەری هاوپەیمانیی بینا زیادی کرد: لە کۆبوونەوەکانی دابێی ئەنجومەنی نوێنەراندا پڕۆژەیاسایێک بۆ دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق پەسەند دەکرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه