22:20 PM   IRAQ
THURSDAY, 23 MAY 2019
 به په‌له |◀   مه‌لا به‌ختیار: له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ته‌عریبی نوێ له‌ ئارادایه‌
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 18:39
ئایەتۆڵڵا سیستانی پشتیوانی لە گەشەپێدانی پێوەندیی نێوان عێراق و ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایەتۆڵڵا سیستانی لە دیداری سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی کرد لە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ گەشەسەندنی پێوەندیی نێوان عێراق و دراوسێکانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کۆ بوویەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم دیدارەدا ئەنجامی دانووستانەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ ئایەتۆڵڵا سیستانی شی کردەوە.

ئایەتۆڵڵا سیستانی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند پشتیوانی هەر چەشنە هەوڵێک دەکات بۆ تۆکمە کردنی پێوەندیی عێراق لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێز گرتن لە سەروەریی خاکی دراوسێکان و هەروەها دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر.

ناوبراو ئاماژەی دا بە شەڕی چارەنووسسازی میللەتی عێراق بۆ هەرەسهێنانی داعش و دوور کردنەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە هەموو ناوچەکە و ئەو هەوڵەی میللەتەکەی بەرز نرخاند.

ئایەتۆڵڵا سیستانی هەروەها ئاماژەی دا بە گرینگترین تەنگژەی بەردەم عێراق لە قۆناغی ئێستادا و وتی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و باشتر کردنی خزمەتگوزاریی گشتی و سنووردار کردنی چەک هەڵگرتن تەنها لەلایەن حکوومەتەوە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و گەشەسەندنی عێراق.

سەرچاوە: شەفەقنا

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه