20:28 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 19:20
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سنووری ناحیەی دێرەلوکی سەربە قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ کاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە دەوروبەری گوندی گوهەرزێ بۆمباران کرد.

بەهۆی بۆمبارانەکەوە چەندین تاشە بەرد و تاوێری گەورە لە چیای مەتین کەوتوونەتە خوارەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی گوندنشینانی ناوچەکە دروست کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە تا ئێستا بەهۆیەوە ژمارەیێک هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیانی مادیش بەر ناوچەی بۆمبارانەکان کەوتووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه