15:24 PM   IRAQ
TUESDAY, 26 MARCH 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی بۆ چارەکردنی قەیرانی لافاو داوای یارمەتی لە ئەرتەش و سوپای پاسداران و هەموو دامودەزگاکانی ئێران دەکات
WEDNESDAY, 13 MARCH 2019 - 19:40
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی:
شەراکەتی پارتی و یەکێتی ناکەینە قوربانیی وەدەست هێنانی پۆستەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:: "كۆبوونەوەی دوێنێمان لەگەڵ یەكێتی، ئەوەی لە بن زمانمان بوو، هێنامانە سەر زمان، كاتی ئەوە هاتووە بەرژەوەندیی خۆمان نەخەینە سەروو بەرژەوەندیی میللەت و وڵاتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، بۆ مێدیای فەرمیی پارتی رایگەیاند كە دوێنێ لە میانەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێككەوتوون كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت، هاوكات كۆبوونەوەكەشی بە راشكاوانەتر ناو برد، ئەوەی لە بن زمانی یەكتر بووە، خراوەتە سەر زمان و خواستەكانی یەكێتییشیان وەرگرتووە، وەک خۆی ئاماژەی پێدا ئەوەی پێیان بكرێت دەیكەن و بۆیان جێبەجێ دەكەن.

ناوبراو نەیشاردەوە، لە ئێستادا بارودۆخەكە بە جۆرێكی دیكەیە و یەكێتی وا هەست دەكەن، كە وەكوو پارتی پێشتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتوون، ئەوەش لە كاتێدایە بارودۆخەكان هەندێ جار وا دەخوازن بەسەر بابەتێكی دیكەدا باز بدەیت، لە پێناو زووتر راییكردنی پرسەكان، چوونكە گرینگە پرۆسەی سیاسی لە هەرێم بەردەوام بێت.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەختی لە هاوبەشیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردەوە، هاوكات بە شەریكی مێژوو و جوگرافیی خۆیانی ناو بردن، گوتیشی: "ئەوانەی وا چاوەڕێ دەكەن، لەسەر پۆستی وەزارەتێک، یا وەكیل وەزیرێک ئەم شەراكەتە لە بن بچێ، ئەوە لە بیر و باوەڕی پارتیدا بوونی نییە.

فازڵ میرانی دەڵێت: پرۆسەی سیاسی بەو شێوەیەیە، هیچ لایەنێک ناتوانێت ئەوەی دەیەوێت، دەستی بكەوێت، نە ئێمە، نە یەكێتی، نە گۆڕان، بەڵكوو هەر یەكە و شتێكمان دەست دەكەوێت، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە، چیتر بەرژەوەندییەكانی خۆمان نەخەینە سەروو بەرژەوەندیی میللەت و وڵاتمانەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه