20:27 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 08:56
فڕۆکه‌کانی تورکیا بنکه‌ی PKKیان له‌ باکووری عێراق کرده‌ ئامانج

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا بنکه‌ و باره‌گای PKKیان له‌ ناوچه‌کانی زاب، مه‌تینا و ئاواشین- بازیان له‌ باکووری عێراق کرده‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ئاماژه‌ی به‌ هێرشی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای PKK له‌ باکووری عێراق کرد و ڕای‌گه‌یاند: فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا بنکه‌ی PKKیان له‌ ناوچه‌کانی زاب، گارا، مه‌تینا، ئاواشین- بازیان له‌ باکووری عێراق بوردومان کردوووه‌.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا مه‌فره‌زه‌، حه‌شارگه‌، هه‌ماری چه‌ک و بنکه‌ی سه‌ربازیی په‌که‌که‌ش کراونه‌ته‌ ئامانج و ئامارێک له‌ خه‌ساره‌کانی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای PKK له‌ باکووری عێراق بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه