20:31 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 09:38
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌که‌ی بۆ سه‌ر ئیدلب ده‌دات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئاماژه‌ به‌ هێرشی ئاسمانیی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له‌ ئیدلب ده‌دات که‌ یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌ست پێکردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای تورکیا له‌و شاره‌ ئه‌نجام درا و ڕای‌گه‌یاند: هێرشی ئاسمانیی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئیدلب به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌ هه‌واڵێکدا باس له‌ هێرشی ئاسمانیی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له‌ ئیدلب ده‌کات که‌ یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌ست پێکردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای تورکیا له‌و شاره‌ ئه‌نجام درا و گوتی: له‌ ویستی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام بۆ کردنه‌ ئامانجی بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ ئاگادار بووینه‌وه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ 13ی مارچی 2019 هێزی سوپای ئاسمانیی ڕووسیا به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ تورکیا بنکه‌ی هه‌مار و جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یان له‌ شاری ئیدلب کرده‌ ئامانج.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر بنکه‌ی حه‌میمیم ئه‌نجام دراوه‌ و هاتوووه‌: زانیارییه‌ متمانه‌پێکراوه‌کان باسیان له‌ گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆ هه‌ماری چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی ته‌حریرولشام ده‌کرد به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌ئامانجی بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم که‌ پاش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌ماری جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه‌مان بوردومان کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه