20:29 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 10:46
ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هاتنه‌ ده‌نگ

به‌شی تورکیا- به‌ دوای په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌و وڵاته له‌و یه‌کێتییه‌، ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا کاردانه‌وه‌یان به‌و بابه‌ته‌ پیشان دا و ڕایان‌گه‌یاند که‌ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بێ‌بایه‌خه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی به‌ بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پیشان دا کە لە بارەی په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دەری کردبوو.

ئیبراهیم کاڵن گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ هه‌نگاوێکی جیدییه‌ بۆ پچڕانی به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه‌ و سیاسه‌تی ئه‌ورووپا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ که‌ ماوه‌یێکه‌ گرتوویه‌ته‌به‌ر.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ بێ‌بایه‌خ‌بوونی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: پڕۆژه‌بڕیارێک که‌ به‌پێی ده‌نگی ئه‌رێنیی 370 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا په‌سه‌ند کراوه‌ ناتوانێت پیشانده‌ری ڕوانگه‌ی 751 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بێت. پڕۆژه‌بڕیارێک که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ ڕاپۆرتێکی یه‌کلایه‌نه‌ و دوور له‌ ڕاستییه‌ که‌ له‌ ڕووی یاسایییه‌وه‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌.

شایانی باسه‌؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرت و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووره‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ تاكلایه‌نه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌ هیچ به‌هایێكی نییه‌ له ‌لامان. په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامێتیی تورکیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هیچ مانایێکی نییه‌. له‌ ڕووی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بایه‌خه‌ هاوبه‌شه‌کانمان. بڕیاره‌ تاکلایه‌نه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌.

جێی ئاماژه‌یه؛‌ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی ئاداری 2019‌ په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پڕۆژه‌بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد که‌ پرسی دانووستانه‌کان بۆ ئه‌ندامێتیی تورکیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپای هه‌ڵپه‌ساردوووه.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه