00:21 PM   IRAQ
MONDAY, 20 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیرى نه‌وتی عێراق: كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل قبووڵكراو نییه‌
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 10:59
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بۆوینگ 737 MAX ڕاده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند که‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق بڕیاری داوه‌ هه‌موو جووڵه‌یێکی فڕۆکه‌ی بۆوینگ 737 MAX له‌سه‌ر ئاسمانیی عێراق ڕابگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لار له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق له‌ دوێنێ چوارشه‌ممه 13ی ئاداره‌‌وه‌ بڕیاری ڕاگرتنی هه‌موو جووڵه‌یێکی فڕۆکه‌ی بۆوینگ  MAX 737ی له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق داوه ‌و بڕیاره‌که‌شی خستوووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ و بڕیاره‌که‌ش تا کاتێکی نادیار جێبه‌جێ ده‌کرێت.

بڕیاره‌که‌ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ 10ی ئه‌م مانگه‌ فڕۆكه‌یێكی ئه‌سیوبی له‌ جۆری بۆوینگی MAX 737 که‌وته‌خواره‌وه‌ که‌ بوووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 149 سه‌رنشین و هه‌شت كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌ و دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئه‌سیوبییه‌که‌ -که‌ به‌رهه‌می کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئه‌مریکی بوو- چه‌ندین وڵات له ‌نێوانیاندا ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئۆسترالیا و سینگاپۆر و مالیزیا و عه‌ممان به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی (بۆوینگ 737MAX )یان ڕاگرت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه