15:19 PM   IRAQ
TUESDAY, 26 MARCH 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی بۆ چارەکردنی قەیرانی لافاو داوای یارمەتی لە ئەرتەش و سوپای پاسداران و هەموو دامودەزگاکانی ئێران دەکات
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 11:38
هدیه‌ یووسف: مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ئاردایه‌

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بنبڕ ده‌کرێت به‌ڵام ده‌بێ ئێمه‌ زه‌مینه‌ بۆ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکه‌ین.

 

هدیه‌ یووسف هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ماندووبوونی گه‌لی سووریا له‌ شه‌ڕ و توندوتیژی کرده‌وه‌ و گوتی: خه‌ڵکی ئێمه‌ داوای جێبه‌جێ‌کرانی سیسته‌مێکی فیدڕاڵی ده‌که‌ن. ئێمه‌ چێتر بۆ سووریای پێش شه‌ڕ ناگه‌ڕینه‌وه‌ و گه‌لی سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر داهاتووی سووریا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌گیردرێته‌به‌ر. خه‌ڵکی ئێمه‌ له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڕیاریان دا که‌ سیسته‌مێکی دیموکراتیک دابمه‌زرێنن و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان بۆ ئه‌و ئامانجه‌ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

هدیه‌ یووسف جه‌ختی کرده‌وه‌: سیسته‌مێک که‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێبه‌جێی ده‌که‌ین، ئه‌و پۆتانسییه‌له‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریاش جێبه‌جێ بکرێت.

هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا ئاماژه‌ به‌ پێشڕه‌وی هێزی سوپای سووریای دیموکرات له‌ دێره‌زوور ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕه‌قه‌ و دێره‌زوور کاره‌کانیان ده‌ست پێکردوووه‌ و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بیانه‌وێت ده‌توانن بێنه‌ ڕیزی سیسته‌می فیدڕاڵیی باکووری سووریاوه‌.

هدیه‌ یووسف جه‌ختی کرده‌وه‌: پاککردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کۆتایی پێهاتوووه‌ و ئێمه‌ تواناکانمان بۆ پاککردنه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ خستۆته‌گه‌ڕ به‌ڵام قۆناغی پاش داعشه‌ زۆر گرنگه‌ و ده‌بێ زه‌مینه‌ بۆ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکه‌ین.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه