21:22 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 MARCH 2019
 به په‌له |◀   کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سووریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 13:41
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی تورکیا به‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بسه‌پێنێت

به‌شی جیهان- نیکۆلاس هراس ده‌ڵێت: ئامانجی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری بۆ هه‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ سووریا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ بسه‌پێنێته‌ سه‌ر باکووری سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له‌ کاتی ده‌ست پێکردنی قه‌یران له‌ سووریا، تاکوو ئێستا دوو جار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌ و له‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌ندێک ناوچه‌ی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا له‌وان ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کردوووه‌.

ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه‌ که‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی دیکه‌دا ناوچه‌یێک به‌ درێژاییی 400 کیلۆمه‌تر و قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تر له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داگیر بکات که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه‌.

نیکۆلاس هراس توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ سه‌نته‌ری نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتی به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانیی نێوان کوردی سووریا و ئه‌مریکا بشێوێنێت و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا بسه‌پێنێته‌ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

ناوبراو گوتیشی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سووریا به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێکی جیاوازن چوونکه‌ هه‌ردووکیان پێشینه‌ی پشتیوانی له‌ گرووپه‌ غه‌یر ده‌وڵه‌تییه‌کانیان هه‌یه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه