09:58 PM   IRAQ
SUNDAY, 19 MAY 2019
 به په‌له |◀   وتەبێژی هەدەپە: دەبێت بەبێ پارێزبەندی ئیمکانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان فەراهەم بکرێت
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 13:49
فێدریکا مۆگرینی: سووریا پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسییه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سووریا پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی قه‌یرانی سووریا."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئاداری 2019 فێدریکا مۆگرینی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئێستا ڕه‌وشی واقیعی سووریا گۆڕانی به ‌سه‌ردا هاتووه‌. له‌سه‌ر زه‌وی هاوكێشه‌كان گۆڕاون. به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ندێک شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له‌ شه‌ڕدا ئاسایییه به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ قه‌یرانی سووریا ئیدی پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی نییه."

مۆگرینی له‌و كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ گوتیشی: "شه‌ڕ له‌ سووریا ته‌واو نه‌بوووه‌ و پێویسته‌ ئیدلب له‌ كاره‌ساتێكی مرۆیی بپارێزرێت."

ناوبراو ناکۆکیی نێوان ئه‌ورووپییه‌کان له‌سه‌ر پرسی سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: "هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی سووریا پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ هه‌یه."

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه