22:43 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 MAY 2019
 به په‌له |◀   مه‌لا به‌ختیار: له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ته‌عریبی نوێ له‌ ئارادایه‌
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 15:30
نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ تورکیا به‌ره‌وپێش ببەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-3-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سیداد ئونال خواست كه‌ وه‌ک جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییێكی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یێكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیێکی جیددی نیشان دا و رۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌پێویست زانی.

له‌ دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه