07:32 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   بەرهەم ساڵح: ئێستا ناوچەکە بەتایبەت عێراق پێویستی بە ئاشتییە
THURSDAY, 14 MARCH 2019 - 21:28
گوته‌بێژی پارتی: ياساى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كارا دەكرێتەوە و ناكرێت هەر چاوەڕوان بین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و دواتر لەگەڵ لایەنەكان لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمدا یاساكە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

گوته‌بێژی پارتی گوتیشی: هەوڵ دەدەین كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدەین، كە كابینەی نوێ زووتر پێک بێت.

مەحموود محەمەد راشیگەیاند: "سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە، هاوكات سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت، دواتر ئەو جیاوازییەی لە بۆچوون و دیدگاكانی پارتی و لایەنەكانی دیكەدا لە سەر یاسای سەرۆكایەتی هەمانە، پێكەوە هەموو لایێک دەیخەینە كاتی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لەوێدا دەسەڵات و چۆنیەتیی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم گەنگەشە دەكرێت و دیاری دەكرێت، كە سەرۆک چۆن هەڵدەبژێردرێت و دەسەڵاتەكانی چی دەبن".

سەبارەت بە چۆنیەتیی رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی لە سەر دۆخی كەركووک، مەحموود محەمەد گوتی: ئەو پرسە خراوەتە ژێر دەستی سەرۆکی پارتی  و جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی، بە بابەتی بەغداشەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه