02:18 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 27 MARCH 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی بۆ چارەکردنی قەیرانی لافاو داوای یارمەتی لە ئەرتەش و سوپای پاسداران و هەموو دامودەزگاکانی ئێران دەکات
FRIDAY, 15 MARCH 2019 - 10:44
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
ئەوانەی هەدەپە بەڕێوە دەبەن تیرۆریستن نەک ئەوانەی دەنگی پێدەدەن

بەشی تورکیا- ئه‌ردۆغان به‌شداریی له‌ په‌خشی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵه‌كانی Show TV, Bloomberg HT و HaberTürk TVدا كرد و له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و جەختی کردەوە ئێمە بە کەسانێک کە هەدەپە بەڕێوەدەیەن دەڵێین تیرۆریست نەک ئەوانەی دەنگی پێدەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەرنامەی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا هەروەها ئاماژەی دا بە کڕینی سیستەمی بەرگریی ئیس 400 و وتی: "کشانەوە لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400، جێگەی باس نییە".

ناوبراو له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئیستانبوڵ و ئیزمیر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ باخچه‌لی، وه‌ک دوو لایه‌نی هاوپه‌یمانیی كۆمار له‌وێ پێكه‌وه‌ ده‌بین. ھاوسۆزی خەڵک لە گۆڕەپانەکان زۆر زۆر بە باشی دەبینم.

سه‌ركۆماری توركیا ره‌تی كرده‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی دیكه‌ی گوتبێت تیرۆریست و زیادی کرد: "من ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریستم بۆ ده‌نگده‌ری هیچ پارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێناوه‌. هێنده‌ نه‌زان نیم له‌ سیاسه‌تدا".

له‌وباره‌وه‌ ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له‌ ئاكشه‌نه‌ر گرت و گوتی، "ئاكشه‌نه‌ر له‌ دێنیزلی هه‌ڵه‌یێكی زۆر گه‌وره‌ی كرد. ئه‌ی دێنیزلییه‌كان كه‌ سه‌ركۆمار پێتان ده‌ڵێت تیرۆریست!! ئه‌ردۆغان شتێكی له‌م جۆره‌ی پێ قبووڵ ناكرێت".

له‌باره‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ پرسیار له‌ ئه‌ردۆغان كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی مستەفا کەمال (ئەتاتورک)، بە سیستەمی سەرۆکایەتی بەڕێوەی بردووە بەڵام کەس باس لەمە ناکات.

سه‌باره‌ت به‌ باری ئابووریی توركیاش ئه‌ردۆغان دوا و گوتی، "ئەم قەیرانانە لە دواوە بەجێماون. بۆ ئێمە بە پێچەوانەوە ٢٠١٩ ساڵی زیاتر ھەڵسانەوە و گەشەپێدان دەبێت. سه‌رباری ئه‌و سه‌ختییانه‌ی له‌ ئابووریی جیهانیدا هه‌ڵكشاون، باوه‌ڕم وایه‌ ئابووریی توركیا له‌ چاره‌كی دووه‌مه‌وه‌، خاوه‌نی توانایه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ ژماره‌ی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن رابگه‌یێنێت".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه