11:18 PM   IRAQ
TUESDAY, 16 JULY 2019
 به په‌له |◀   یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ هەرێمی کوردستان دەکات
THURSDAY, 21 MARCH 2019 - 03:56
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: «ڕەونەقی وەبەرهێنان» ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی مەعیشەتی خەڵکە

بەشی ئێران/کوردی- نووسینگەی زانیاری گەیاندنی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ساڵی 1398 ساڵی «ڕەونەقی وەبەرهێنان» ناوی لێنرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بەم شێوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

یا مقلّب القلوب و الابصار یا مدبّر اللّیل و النّهار یا محوّل الحول و الاحوال حوّل حالنا الی احسن الحال.

سپاس بۆ خودا کە مۆڵەتی ئەوەی پێدام ئەمساڵیش جێژنی نەورۆز کە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی مەولای موتەقیان لە میللەتی ئازیزی ئێران پیرۆزبایی بکەم. جێژنتان پیرۆز بێت هاونیشتمانیانی ئازیزم!

هیوادارم سەلامەت بن و بە دڵێکی شاد ساڵی تازە تێپەڕێنن. پیرۆزبایی تایبەتم هەیە بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی پاکی ئیمام و ئەرواحی شەهیدان.

ساڵی ڕابردوو میللەتی ئێران درەوشان و نەخشەی دوژمنانیان بەتاڵ کردەوە. هەمبەر سزاکانی ئەمریکا لە گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری کاردانەوەیێکی خۆڕاگرانە و بەهێزتان نواند.

ساڵی 97مان وەکوو ساڵی پشتگیریی کاڵای ئێرانی ناو لێنیا. ناتوانین بڵێین ئەم دروشمە بەتەوای بەدیهات، بەڵام بە شێوەیێکی بەربڵاو ئاوڕی لێدرایەوە و خەڵک پێشوازییان لێکرد و بێ گومان کاریگەریی خۆی نیشان دەدات. ئەمساڵ بابەتی «وەبەرهێنان» لە ئارادایە. دەمەوێت بابەتی وەبەرهێنان ببێتە میحوەری چالاکییەکان.

بۆیەش من دروشمی ئەمساڵ دەکەمە «ڕەونەقی وەبەرهێنان». دەبێت هەمووان هەوڵ بدەن وەبەرهێنان لە وڵاتدا گەشە بسێنێت. لە یەکەم ڕۆژی ساڵەوە تا کۆتایی ساڵ ان شاءاللە ئەم مانایە بەشێوەیێکی بەرچاو بەدی بێت. ئەگەر ئەم کارە بکرێت هیوادارم ان شاءاللە کێشە ئابوورییەکانی وڵات چارەسەر دەبن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه