11:15 PM   IRAQ
TUESDAY, 16 JULY 2019
 به په‌له |◀   یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ هەرێمی کوردستان دەکات
SATURDAY, 23 MARCH 2019 - 12:07
ھەسەدە سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر داعش راگەیاند/ لە شەڕی دژی داعشدا ١١ هەزار شەڕڤان گیانیان لەدەست دا

بەشی سووریا- وتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر داعش راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا بالی، وتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە تویتێکدا رایگەیاند: "هەسەدە داعشی لەرووی سەربازیی و مەیدانییەوە لە باغۆز تێکشکاند".

بالی بڵاوی کردووەتەوە "داعش هیچ ناوچەیێکی لە سووریا لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە و بە تەواوی لەنێو براون".

نزیكەی دوو مانگە هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنی بۆ رزگاركردنی باغۆز لە دەستی داعش دەستپێكردووە و بە هەزاران چەکدار و خێزانەکانی داعش خۆیان رادەستکردەوە و سەدانی دیکەش کوژران.

باغۆز به‌ دوا مۆڵگه‌ و دڵی داعش ناو ده‌برێت و شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دێیه‌ كە دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی دێرزووری سووریا، به‌ هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیل چه‌ند جارێک ئۆپەراسییۆنی كۆنترۆڵ كردنی دواخرا.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوزی نزیک لە هەسەدەش ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەیرەزور بە فەرمی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا رادەگەیەنن.

لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعش لە سووریا هەروەها هەسەدە ئاشکرای کرد: "لە شەڕی دژی داعشدا ١١ هەزار شەڕڤانمان شەهید بوون".

فەرماندەى هەسەدە راشیگەیاند: "ئەمرۆ کۆتایی هاتنی تەواوەتى داعشتان پێ رادەگەیێنین و شەڕیشمان لە دژى تیرۆر و داعش بەردەوام دەبێت تاوەکوو ڕیشەکێش کردنی تەواوەتى.

دوێنێ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو داعش لە سووریا بە ڕێژەی لە ١٠٠% کۆتایی پێهاتووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه