11:16 PM   IRAQ
TUESDAY, 16 JULY 2019
 به په‌له |◀   یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ هەرێمی کوردستان دەکات
SUNDAY, 24 MARCH 2019 - 17:50
مەزڵوم کۆبانێ: حكوومه‌تی سووریا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌رمان قبووڵ بکات

بەشی سووریا- له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ باغۆز، كه‌ بۆ به‌ فه‌رمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌ سه‌ر داعشدا ساز كرابوو، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌، داوای له‌ حكوومه‌تی سووریا كرد، له‌و ناوچانه‌ ددان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ردا بنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ رێوڕه‌سمەکەدا فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌، داوای له‌ حكوومه‌تی سووریا كرد، له باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ردا بنێت، كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه‌‌.

لە درێژەی وتەکانیدا مەزڵوم کۆبانێ تورکیای کردە بەردەنگ و وتی: دەبێت توركیا چیتر ده‌ست نه‌خاته‌‌ كاروباری ناوخۆی سووریا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیشی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان بكشێنێته‌وه‌.

ناوبراو گوتی: "ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌و ده‌ستكه‌وته‌ و رزگاركردنی 5 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی 52 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی خاكی وڵات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا، 11 هه‌زار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ له‌ شه‌ڕه‌كاندا كوژراون و 21 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه