08:02 PM   IRAQ
TUESDAY, 18 JUNE 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: هه‌رگیز چاوپۆشی له‌‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ناکه‌ین
SUNDAY, 7 APRIL 2019 - 09:15
سیاسەتوانی کوردی عێراقی تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە پەرە بە پێوەندیی بەغدا و هەولێر لەگەڵ ئێران بدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا ڕووخێنەرە و پێویستە عێراق و هەرێمی کوردستان پێوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بەمەبەستی وەدەست هێنانی بەرژەوەندیی دوولایەنە تۆکمە بکەن.

شوان ڕابر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ئه‌مریکا به‌نیازی لاواز کردنی ئێران و کێشه‌ دروست کردن بۆ ئەم وڵاتەیە و به‌ چاوی دوژمنایه‌تی گه‌مارۆی خستۆته‌ سه‌ری، ئه‌وه‌ش شتێکی خراپ و نائینسانییه‌ و خه‌ڵکی ئێران به‌ره‌و هه‌ژاری و نه‌داری و ڕق و کینه‌ ده‌با دژ به‌ ئه‌مریکا. نابێ سزای هیچ گه‌لێک به‌ گه‌مارۆی ئابووری بدرێ و برسی بکرێ.

شوان ڕابەر لەبارەی گرنگایەتیی پێوەندیی نێوان ئێران  عێراق زیادی کرد: پێویسته‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و عێراق هه‌میشه‌ خۆش و ته‌با بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وڵاتی دراوسێن، هه‌ردوولا ڕۆژانه‌ پێویستیان بەیەکترە‌ و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه‌. ئێران له‌ ڕابردوودا زۆر هاوکاری موعاره‌زه‌ی عێراقی کردووه‌ که‌ ئێستا له‌سه‌ر کاره‌. هه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی له‌ کێشه‌ و ئاڵۆزی باشتره‌.

ناوباو لەبارەی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف و سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق ڕایگەیاند سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رکۆماری ئێران بۆ عێراق کارێکی چاک بوو و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولای باشتر کرد، پێویسته‌ لێکه‌وته‌ی باشی لێ بکه‌وێته‌وه‌. هەروەها ئەم سەفەر په‌یامێکی باش بوو و پیشانی دونیا و ده‌ره‌وه‌ درا که‌ به‌ قسه‌ی هه‌ندێ وڵات ئه‌م دوو وڵاته‌ لێڵ نابن چۆن ئه‌مریکا له‌ دووره‌وه‌ ده‌ستی له‌ عێراق هه‌یه‌ و وڵاتانی دراوسێش بۆیان هه‌یه‌ بۆ چاکه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت.

شوان ڕابەر لە کۆتاییدا ئاماژەی دا بە دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا و وتی: پێویسته‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییان له‌گه‌ڵ ئێران باش بێ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان له‌ نێوان به‌رده‌وام بێ. ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له‌ عێراق زۆر شتی خراپی لێ که‌وتۆته‌وه‌.

داگرتن و داڕشتنەوە: بەشی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه