08:14 PM   IRAQ
TUESDAY, 18 JUNE 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: هه‌رگیز چاوپۆشی له‌‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ناکه‌ین
MONDAY, 8 APRIL 2019 - 10:59
ئەمریکا بەنیازە هێزێکی سنوورەوانی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان پێکبێنێت

بەشی جیهان- چاودێرێکی پرسی کوردەکان بڕوای وایە سەرەڕای ئەوەی کە ستراتێژیی ئەمریکا لە سووریا ڕوون نییە بەڵام ئەم وڵاتە هێشتا بەدوای پێکهێنانی هێزێکی سنوورەوانییە بۆ ڕێگری کردن لە پێکدادانی نێوان کوردەکانی سووریا و سوپای تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەک لەو ڕێگایانەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە پێکدادانی نێوان کوردەکانی سووریا و سوپای تورکیا پێشنیاری کردووە پێکهێنانی هێزێکی سنوورەوانی لە باکووری سووریا بووە. لەسەرتادا ئەم ئایدیا لە سەردەمی تیلرسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا داڕێژرا. ئەم ئایدیا تورکیای بە توندی تووڕە کرد و تیلرسۆن ناچار بوو پێکهێنانی ئەو هێزە لەنێو کوردەکاندا ڕەت بکاتەوە. بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زستانی ڕابردوو جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کردەوە.

لەبارەی هەیکەل و پێکهاتەی هێزی سنوورەوانیی نێوان کوردەکانی سووریا و وڵاتی تورکیا بیروڕای زۆر دەربڕاون کە باس لە بوونی هێزە کوردەکان دەکەن بەڵام ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو هێزانەی کە لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا جێگیر دەبن لەنێوان هێزە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانانی ئەندامی ناتۆ پێکدەهێندرێن.

جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا حەفتەی ڕابردوو لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا لە واشنتن جەختی کردەوە بەهیچ شێوەیێک هێزە کوردەکانی سووریا واتا یەکینەکانی پاراستنی گەل کە تورکیا سەربە پەکەکە-یان دەزانێت لە ڕیزی ئەو هێزانەدا نابن و ئاڵدار خەلیل بەرپرسی پێوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم لە دیمانەیێکدا لەگەڵ دینفنس پۆست دانی بەوەدا نیا کە ئەمریکا دژی ئامادەبوونی هێزە کوردەکان لە سنووری تورکیا و سووریایە. ئاشکرایە کە هێزە کوردەکان ئەم پرسەیان قبووڵ کردووە.

فرانزمەن شرۆڤەکاری پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەڵێت ستراتێژیی ئەمریکا لە سووریا هەمووانی گێژ کردووە و ئەمریکا ستراتێژیێکی ڕوونی لە سووریا نییە.

ئەم شرۆڤەکارە دەڵێت بژاردەی سەرەکیی ئەمریکا پێکهێنانی هێزێکی سنوورەوانیی لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە و ئێستاش ئەمریکا ئەم سیاسەتە دەباتە پێشەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لە ناڕوونی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا کەس نازانێت ئەمریکا لە داهاتوودا چ بڕیارێک لەبارەی سووریا دەردەکات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه