17:36 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 APRIL 2019
 به په‌له |◀   حەسەن ڕۆحانی: ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگەی داوین بۆ قەرەبووکردنەوە زیانی لافاوەکان پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی هەڵبگرین
THURSDAY, 11 APRIL 2019 - 12:39
بلوومبێرگ: هێشتا به‌ستێنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ئارادایه‌

به‌شی جیهان- بلوومبێرگ هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌رچی له‌ ڕواڵه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئاسایی دێته‌ به‌رچاو به‌ڵام هێشتا به‌ستێنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوانیان له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هاوکارییێکی بێ‌وێنه‌یان پێکه‌وه‌ بوو، پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان به‌ره‌وڕووی ته‌نگه‌ژه‌یێکی نوێ و جیدی بوویه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا پێکدادان له‌ نێوان هه‌ردوولا ڕووی دا. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیوی ڕابردوودا باشتر بووه‌ و هه‌ڵبژاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌ دۆستی دێرینی کورده‌ بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و به‌غدا به‌ره‌و باشتربوون بڕوات.

که‌ناڵی بلوومبێرگ ڕاپۆرتی دا که‌ هێشتا بارودۆخی عێراق له‌رزۆکه‌ و یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانیش ئه‌مه‌یه‌ که‌ هێشتا به‌ستێنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه‌.

بلوومبێرگ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینی سوننه‌ و شیعه‌کان به‌ دۆخی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق نیشانه‌ی بێ‌هیوایی له‌ باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی عێراق وه‌سف ده‌کات.

هاوکات ئاماژه‌ به‌و بابه‌ته‌ش کراوه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌، به‌غدا بۆته‌‌ ڕکابه‌رێکی جیدی بۆ عه‌ره‌بستان له‌ ئۆپێک و ده‌توانێت ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌ دیاری‌کردنی سیاسه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ئۆپێک ببێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه