17:41 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 APRIL 2019
 به په‌له |◀   حەسەن ڕۆحانی: ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگەی داوین بۆ قەرەبووکردنەوە زیانی لافاوەکان پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی هەڵبگرین
SUNDAY, 14 APRIL 2019 - 08:50
توێژه‌ری کاروباری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سوید:
تورکیا دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کورد به‌کار ده‌هێنێت

به‌شی جیهان- توێژه‌ری په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سوید پێی وایه‌ تورکیا دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووسیا وه‌ک کارتێکی گرنگ دژی ئه‌مریکا و کورد به‌کار ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا تورکیا هاوپه‌یمانییێکی بێ‌وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌تایبه‌ت له‌ سووریای ده‌ست پێکرد به‌ شێوه‌یێک که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای کرده‌ فیدای په‌یوه‌ندیی باشتر له‌گه‌ڵ ڕووسیا.

ئارۆن لۆند، کارناسی کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌ڵێت: تورکیا په‌یوه‌ندیی نزیکی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا وه‌ک کارتێک دژی کورد به‌کار ده‌هێنێت.

ناوبراو له‌ وتارێکی خۆیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ڕووسیا له‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌کاندا له‌وان ده‌یه‌ی 1990 چه‌کی دژه‌ئاسمانی ڕاده‌ستی په‌که‌که‌ واتا هێزی کوردی ناڕازیی تورکیا کرد به‌و بۆنه‌وه‌ فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا دابخات.

ئارۆن لۆند له‌ درێژه‌دا ده‌نووسێت: ڕووسیا چووه‌ ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سووریا و تورکیا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشت که‌ چیتر ده‌بێ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی له‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورد له‌ تورکیا و سووریا هاوپه‌یمانێک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌ که‌واته‌ به‌ شێوه‌ی جیدی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا پته‌و کرده‌وه‌.

ئارۆن لۆند له‌باره‌ی ئامانجه‌کانی تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ڵێت: تورکیا دوو ئامانجی هه‌یه‌؛ به‌کارهێنانی کارتی گوشاری ڕووسیا دژی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی سیاسه‌تی لایه‌نگرانه‌ی واشنتۆن له‌ کورد و هه‌روه‌ها پشتیوانیی ڕووسیا له‌ تورکیا بۆ بێ‌ئاکام هێشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی کورد له‌ سووریا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه