10:54 PM   IRAQ
MONDAY, 17 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ڕه‌وتی حیکمه‌ ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
SUNDAY, 14 APRIL 2019 - 10:13
YPG جیهازاتی سه‌ربازیی بنکه‌ی ته‌بقای سووریا بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه‌

به‌شی سووریا- YPG فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ کۆنه‌کان و جیهازات و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بنکه‌ی ته‌بقا له‌ پارێزگای سووریا بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتوون، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ده‌یه‌وێت فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ کۆنه‌کان و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بنکه‌ی ته‌بقای پارێزگای ڕه‌قه‌ی سووریا -که‌ هی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریایه‌ و چیتر به‌ که‌ڵک نایێت- بۆ عێراق بگوازێته‌وه‌.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌م جیهازاته‌ سه‌ربازییه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ خه‌ساری بینیوه‌ و به‌ که‌ڵک نایێت بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌. که‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ ڕێگای لۆرییه‌وه‌ بۆ سنووری سمیلکا ده‌گوازرێنه‌وه‌ و دواتر ده‌چنه‌ ناو خاکی عێراق که‌ ئامانج له‌و کاره‌ش فرۆشتنی جیهازاته‌ سه‌ربازییه‌که‌ی YPG له‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ ساڵی 2017ی زایینییه‌وه‌ کۆنتڕۆڵی بنکه‌ی سه‌ربازیی ته‌بقا له‌ ده‌ستی YPG و هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسادایه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه