17:38 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 APRIL 2019
 به په‌له |◀   حەسەن ڕۆحانی: ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگەی داوین بۆ قەرەبووکردنەوە زیانی لافاوەکان پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی هەڵبگرین
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 11:18
شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پاش پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان، شاندێک بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکووک سەردانی بەغدا دەکەن.

کوردپرێس: بەشیر حەداد بە تەلەفیزیۆنی کوردستان 24ی وت: ئێستا پێوەندییەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە و گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان درێژەیان هەیە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زیادی کرد پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شاندێک لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەباەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکووک سەردانی بەغدا دەکەن.

نوێنەرەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا بریتیە لە پرسی میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه