17:44 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 APRIL 2019
 به په‌له |◀   حەسەن ڕۆحانی: ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگەی داوین بۆ قەرەبووکردنەوە زیانی لافاوەکان پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی هەڵبگرین
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 11:57
ڕشاد گه‌ڵاڵی: په‌یوه‌ندیی یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا پته‌و ده‌مێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا دژی سوپای پاسدارانی ئێران هیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م حیزبه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا پته‌و ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2019 ڕشاد گه‌ڵاڵی سه‌رکرده‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وتووه‌: بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا بۆ خستنه‌ لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران په‌یوه‌ندییێکی به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌ و هه‌رێم به‌ بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ ململانێ و کێشمه‌کێشمی نێوان دوو لایه‌ن ناکات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان ڕێز بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان داده‌نێت چ ئێران و چ ئه‌مریکا و حه‌ز ناکات له‌ پێکدادان و کێشمه‌کێشم هاوکاری یه‌ک لایه‌ن و دژ به‌ لایه‌نێکی دیکه‌ بێت و ئه‌وه‌ی که‌ واشنتۆن سوپای پاسدارانی ئێرانی وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووه‌ هه‌رگیز په‌یوه‌ندییێکی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌: وه‌ک به‌شێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کورد، هێشتا په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا نه‌گۆڕه‌ و پته‌وتر ده‌بێته‌وه‌. هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمی له‌سه‌ر ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی و ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئێران یان ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ده‌گیردرێته‌به‌ر.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا دژایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاری دوژمنکارانه‌ی ئه‌مریکا دژی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ربڕیبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو: ناوچه‌که‌ پێویستی به‌ بڕیارگه‌لێک هه‌یه‌ که‌ کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ببێت و بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا هاوپه‌یوه‌ند به‌ سوپای پاسداران ئه‌م بابه‌ته‌ له‌خۆ ناگرێته‌وه‌؛ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ نه‌گۆڕه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ین خاکی عێراق دژ به‌ وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه