10:51 PM   IRAQ
MONDAY, 17 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ڕه‌وتی حیکمه‌ ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 15:02
ئاسایشی ماکوو ده‌ستگیرکردنی ژنێکی سه‌ر به‌ داعش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ماکوو هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی ژنێکی سه‌ر به‌ داعش له‌ سنووری بازرگان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2019/ 25ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 هه‌واڵێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیرکردنی ژنێکی سه‌ر به‌ داعش له‌ سنووری بازرگان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2019/ 26ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 قایمقام و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ماکوو ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ی ده‌ستگیرکردنی ژنێکی سه‌ر به‌ داعش له‌ سنووری بازرگان بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

حسێن عه‌باسی گوتیشی: ژنێک له‌ کاتی په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ناو وڵات له‌لایه‌ن پۆلیسی سنووره‌ڤانییه‌وه‌ وه‌ک گومانلێکراو ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه