07:54 PM   IRAQ
TUESDAY, 18 JUNE 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: هه‌رگیز چاوپۆشی له‌‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ناکه‌ین
TUESDAY, 16 APRIL 2019 - 09:36
له‌ عه‌فرین شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان YPG و سوپای تورکیا ڕوو ده‌دات

به‌شی تورکیا- له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ته‌وه‌ هێزه‌کانی YPG هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای تورکیا له‌ ناوچه‌ی کیماری باشووری عه‌فرین که‌ دواتر شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان هه‌ردوولا ڕووی دا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ته‌وه‌ هێزه‌کانی YPG هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای تورکیا له‌ ناوچه‌ی کیماری باشووری عه‌فرین که‌ دواتر شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان هه‌ردوولا ڕووی دا.

له‌ پێکدادانه‌که‌دا که‌ره‌سته‌یێکی ڕێگاوبانی سوپای تورکیا له‌ ڕێگای مووشه‌کی زیره‌کی هێزه‌کانی YPG‌وه‌ کرایه‌ ئامانج که‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا وه‌ڵامی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه‌ و بنکه‌ی یه‌په‌گه‌یان له‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت کرده‌ ئامانج.

ئامارێکی دروست له‌ خه‌ساره‌کانی هه‌ردوولا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زانیارییه‌ خۆجێییه‌کان باس له‌ کوژران و برینداربوونی هیزه‌کانی هه‌ردوولا ده‌کات.

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا میدیاکانی نزیک له‌ حکوومه‌تی سووریا هه‌واڵگه‌لێکیان سه‌باره‌ت به‌ کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و جێگیربوونی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌و ناوچه‌یه بڵاو کردبوو.

سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه