08:52 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SUNDAY, 5 MAY 2019 - 13:16
مامۆستای زانکۆی پسفیک-ی هاوایی: ململانێی نێوان حزبە کوردییەکان لەمپەڕی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانە

بەشی جیهان- برایان گیبسۆن بڕوای وایە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە بەڵام توانای حزبە کوردییەکان بۆ ململانێ ناوخۆییەکان تەرخان کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پاش بەڕێوەبردنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە مانگی ئەیلوولی 2018 هێشتا پێکنەهێندراوە. پارتی دیموکراتی کوردستان کە خاوەنی 45 کورسی پەرلەمانییە لە 111 کورسی هێشتا نەیتوانیوە دیکەی حزبەکان ڕازی بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بکات.

دوکتور برایان گیبسۆن کە کتێبێکی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەمبەر کوردەکانی عێراق لەژێر ناوی «ئایا ئەمریکا کوردی فرۆشت؟» نووسیوە، لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ناوچەیە بە ناوچەیێکی نیمچە گەشەسەندوو وەسف دەکات بەڵام هۆشداری دەدات کە ململانێی نێوان حزبە کوردییەکان ڕێگری دەکات لە باشتر بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان کە لەچاو دیکەی ناوچەکانی عێراقدا دۆخێکی باشتری هەیە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی-دا جەخت دەکاتەوە کێشمەکێشمی نێوان حزبە کوردییەکان مۆڵەت نادات تواناییەکان بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان سەرف بکرێت.

برایان گیبسۆن ئاماژە دەدات بە چۆنیەتیی ناکۆکیی نێوان حزبە کوردییەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دەڵێت دوو حزبی دەسەڵاتدار هێشتا لەسەر ئەوەی کە سەرۆکی هەرێم چەند جێگری بێت ڕێکنەکەوتوون.

مامۆستای پسفیک لەبارەی سەربەخۆییی خوازیی کوردەکانی عێراق دەڵێت بە بڕوای من مەیل بە سەربەخۆیی لەنێوان حزبە کوردییەکاندا ماوەتەوە بەڵام کوردەکان پاش ڕووبەڕوو بوونەوە پاشهاتەکانی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلوولی 2017 ئەوەیان زانیوە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی هەوراز و نشیوێکی سەختیان لەبەردەمدایە و ڕێگاکە تەنها لە بەغداوە تێدەپەڕێت.

ناوبراو دەڵێت هەوڵەکانی ئەمریکا لە عێراق دژایەتی خستۆتە نێوان کورد و عەرەبی ئەم وڵاتە.

مامۆستاکەی زانکۆی پسفیک لەمباوڕەدایە کە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق ڕوو لە باشتربووەنە بەڵام ئەم پێوەندییە مەترسیی لەسەرە و سەرکردە کوردەکان تەنها بۆ چارەکردنی پێداویستییەکانیان سەردانی ناوچەی سەوز دەکەن و پێویستیان بە حکوومەتی ناوەندی نییە.

دوکتور برایان گیبسۆن دەڵێت باشترین چارەسەر بۆ نەمانی کێشە سیاسییەکان لە عێراق لامەرکزی کردنی دەسەڵات لە عێراقە بەڵام هێشتا بەستێنی هزریی لامەرکەزییەت لە عێراق فەراهەم نییە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه