12:19 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
SUNDAY, 5 MAY 2019 - 14:48
توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێکه‌وته‌کانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا شی ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- مامۆستای زانکۆی لیۆنی 2ی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ لێکه‌وته‌کانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ سووریا ده‌ڵێت: مومکینه‌ پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا، تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کورد ده‌ست پێبکات و دیمه‌شقیش هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی کێڵگه‌ی نه‌وتیی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد چڕ بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی دیسێمبێری ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری دا 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هاوکارییان له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌کرد. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ تاوه‌کوو ئێستا ڕاپۆرتگه‌لێک له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ له‌ دروشمه‌کانی هه‌ڵبژاردنیدا ته‌ئکید له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌ و له‌ وته‌دانه‌کانیدا باس له‌و بابه‌ته‌ ده‌کات.

له‌م ڕۆژانه‌دا ڕاپۆرتگه‌لێک له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا له‌ سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان بڵاو بۆته‌وه‌. ژماره‌یێک له‌ کارناسان ئه‌م کاره‌ به‌ ده‌ستپێکی شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ باکووری سووریا وه‌سف ده‌که‌ن. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ هه‌ندێک ڕاپۆرتیش له‌باره‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌ربزێوان و هێزه‌ کوردییه‌کان کردبوو و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ژماره‌یێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی که‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، سوپای دیمه‌شق مومکینه هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی کێڵگه‌ نه‌وتییه گرنگه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد چڕ بکاته‌وه‌.

ژماره‌یێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ که‌ یه‌که‌مین لێکه‌وته‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی کوردی سووریایه‌ که‌ ئه‌وان سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ و به‌ تیرۆریست وه‌سفیان ده‌کات. ئه‌وان پێیان وایه‌ که‌ مومکینه‌ به‌ دوای هێرشی تورکیا، دیمه‌شقیش بیه‌وێت هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وتی له‌ کورد چڕ بکاته‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌کێک له‌ بژارده‌کانی قه‌ره‌بووی که‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌بێت.

فابریس باڵانشه‌ توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆستای زانکۆی لیۆنی فه‌ڕه‌نسا له‌مباره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتیدپرێسی وت: ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر کورد هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دیش دێر یان زوو هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وتیی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ "العمر" ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

ناوبراو مانگی ڕابردوو له‌باره‌ی دوورنواڕی هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "من پێم وانییه‌ ئه‌مریکا هێشتا له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ربازیی تورکیا پاسه‌وانی له‌ کورد بکات به‌ڵام تا چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته‌ ڕوو نادات چوونکه‌ هێشتا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریان و کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له‌و وڵاته‌ چه‌ندین مانگ ده‌خایێنێت. هه‌روه‌ها کورد چه‌ندین مانگ به‌ بۆنه‌ی زاڵبوون له‌سه‌ر داعش پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تییان لێده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ تا کێ درێژه‌ی ده‌بێت؟"

هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یێک له‌ کارناسانیش پێیان وایه‌ که‌ هاوکاریی سه‌ربازیی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ماوه‌یێکی زیاتر ده‌خایێنت. له‌مدواییانه‌دا دوکتۆر یه‌زید سائق توێژه‌ری په‌یمانگای کارنگی له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌م هاوکارییانه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: "چاوه‌ڕوان ناکرێت دۆناڵد تره‌مپ تا هه‌ڵبژاردنی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2020 پێداگری له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکات."

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45092

http://kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45018

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه