09:23 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SATURDAY, 11 MAY 2019 - 16:01
گۆڤاری کانترپانچ: پێداهەڵگوتن و کرداری وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی کورد یەکناگرێتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری کانترپانچ دەنووسێت وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2017 بە بۆنەی شەڕی داعشەوە زۆریان بە کوردەکانی عێراقدا هەڵگۆت بەڵام کاتی ڕیفراندۆم هیچ پشتگیرییێکیان لێ نەکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی 2017 و لە کاتێکدا هێزە عێراقییەکان هێزە کوردەکانیان لە کەرکووک دەرکرد وتی: ئەمریکا لایەنگری لە هیچ لایەنێک ناکات. هەروەها ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیرییان لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی کوردەکانی عێراق نەکرد و لەبارەی پاشهاتەکانیەوە هۆشدارییان دا.

گۆڤاری کانترپانچ-ی ئەمریکی لە وتارێکدا و لەباەری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەگەری کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و بابەتی هاوکاریی ئەمریکا و کوردەکان دەنووسێت: وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بە بۆنەی شەڕی داعشەوە زۆریان بە کوردەکانی عێراقدا هەڵگۆت بەڵام کاتی ڕیفراندۆم هیچ پشتگیرییێکیان لێیان نەکرد.

ئەم گۆڤارە هەروەها دەنووسێت: ئەمریکا و ڕۆژئاوا تا ئەو کاتەی هێزە عێراقییەکان چوونە کەرکووک بە کوردەکاندا هەڵیاندەگوت و لە بەرامبەری دەرکردنیان هیچیان نەکرد و کورد ئەو هەڵویستەی ڕۆژئاوای وەکوو خەیانەت وەسف کرد.

ئانگۆس کینگ ، پەرلەمانتاری ئەمریکی لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فارن پالسی وتوویە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەیە، بۆیەش مومکینە کوردەکان بکرێنە ئامانجی هێرشی سەربازیی تورکیا.

ناوبراو دەڵێت ئەمریکا دەیهەوێت ڕێگایێک بۆ دەرباز کردنی کورد و هاوکات نەمانی نیگەرانییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه