13:26 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
MONDAY, 13 MAY 2019 - 13:48
ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات:
به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ ئیدلب ئه‌نجامی دوازده‌هه‌مین دانیشتنی ئه‌ستانه‌یه‌

به‌شی سووریا- ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات و به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی دیموکراتیکی باکووری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ له‌ ئیدلب و حه‌ما و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب و حه‌ما ئه‌نجامی دوازده‌هه‌مین دانیشتنی ئه‌ستانه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد حه‌مۆ ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات و به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی دیموکراتیکی باکووری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ له‌ ئیدلب و حه‌ما و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب و حه‌ما ئه‌نجامی دوازده‌هه‌مین دانیشتنی ئه‌ستانه‌یه‌. تورکیا به‌پێی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌ له‌ ئه‌ستۆیدایه‌ ده‌بێ هێزی‌ چه‌کدار و گرووپ تیرۆریستییه‌کان له‌ ناوچه‌ی چه‌ک داماڵراو بباته‌ده‌ره‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌م گرووپانه‌ سه‌ر به‌ تورکیان به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یبینین ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ڵێنه‌کانی نه‌بردۆته‌ سه‌ر و ڕووسیا به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م کاره‌ی ده‌ست پێکردووه‌ و هۆکاری سه‌ره‌کیی زیادبوونی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ پێشڕه‌وییه‌کانی هێزی سوپای سووریا- ڕووسیا به‌ره‌و ئیدلب ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که‌ سوپای سووریا به‌ پشتیوانیی ڕووسیا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ بۆچوونی ئێمه‌ ته‌نها باکووری ڕۆژئاوای وڵات ده‌گرێته‌وه‌ و تا ناوه‌ندی ئیدلب درێژه‌ی نابێت. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاسه‌وانی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیمی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ له‌مدواییانه‌دا کراوه‌ته‌ ئامانج. هه‌روه‌ها ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ دابین‌کردنی ئاسایشی ڕێگاکانی حه‌له‌ب- لازقیه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه