12:22 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 09:54
په‌روین بوڵدان: HDP ستراتێژیی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ دووپات ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و ده‌ڵێت: HDP ستراتێژییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ هه‌مدیسان له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی ئه‌سته‌نبۆڵ دووپات ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌ڕۆکی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا وته‌یێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م کێشه‌کان له‌م وڵاته‌ نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه‌. ئێمه‌ له‌ و‌ڵاتێکدان که‌ دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی تێدا گۆشه‌گیر کراوه‌. گۆشه‌گیری ته‌نیا له‌ به‌ندیخانه‌کاندا نییه‌ به‌ڵکوو له‌ ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه‌. ئێمه‌ به‌ گشتی گۆشه‌گیر کراوین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات نه‌بن ئه‌وا گۆشه‌گیر ده‌كرێن. ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانیش که‌ قسه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن گۆشه‌گیر کراون. دیمو‌کراسی له‌ژێر گۆشه‌گیرییێکی ته‌واودایه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر که‌سێک له‌ به‌رانبه‌ر چالاکیی مانگرتنی بێسنوور به‌ شێوه‌یێکی به‌رپرسیارانه‌ ڕه‌فتار بکات. ده‌مانهه‌وێت زووبه‌زوو مافێکی یاسایی وه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران له‌ژێر گه‌ره‌نتی یاساییدا ئه‌نجام بدرێت. به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کان گه‌وره‌ترین خراپیه‌ ده‌رحه‌ق ئه‌م وڵاته‌. ده‌بێ حکوومه‌ت به‌په‌له‌ هه‌نگاوێک بۆ ڕێگرتن له‌ مانگرتن تا مردن و گۆشه‌گیری هه‌ڵبێنێت.

بوڵدان ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی گۆڕی. بوێری و هیوای به‌ گه‌لی تورکیا به‌خشی. HDP ستراتێژییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ هه‌مدیسان له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی ئه‌سته‌نبۆڵ دووپات ده‌کاته‌وه‌. جێگه‌یێک که‌ هه‌ده‌په‌ وه‌ستاوه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌. هه‌ده‌په‌ یاوه‌ریی مه‌زڵوومانه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه