12:42 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 10:42
هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا تێکشکێندرا

به‌شی تورکیا- هه‌وڵی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ بارمته‌گرتن و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا تێکشکێندرا و هه‌ر دوو که‌س ده‌ستگیر کران.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ ژن و پیاوێک سه‌ردانی په‌رله‌مانی تورکیایان کردووه‌ و داوای دیدار له‌گه‌ڵ مه‌حموود تانال نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌ په‌رله‌مانیان کردووه‌ که‌ دواتر له‌ بینای په‌رله‌ماندا فه‌رمانبه‌رانیان به‌بارمته‌ گرتووه‌ و ویستوویانه‌ کرده‌وه‌یێکی تیرۆریستی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌نجام بده‌ن که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون و کرده‌وه‌که‌یان تێکشکێندراوه‌.

له‌ پشکنینی هه‌ر دوو که‌سه‌که‌دا‌ ئاشکرا بووه‌ که‌ ئه‌ندامی به‌ره‌ی گه‌لی ئازادیی شۆڕشگێڕن و هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ له‌وان پشتوێنی ته‌قه‌مه‌نیی ڕه‌ش له‌و دوو که‌سه‌ که‌شف کراوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌. "م. ز" پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ، بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی نایاسایی 5 دۆسیه‌ی هه‌یه‌ و "ع. ی" به‌ تۆمه‌تی چالاکی بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ماوه‌یێک له‌ زیندانی کاندرای کۆچاعه‌لی زیندانی کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه