13:03 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 10:49
ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌سه‌ر هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی په‌رله‌مان هاته‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌سه‌ر هه‌وڵی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا هاته‌ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کاته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چوونی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ په‌رله‌مان و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ په‌یامێکدا ئاماژه‌ی به‌و‌ بابه‌ته‌ کرد و گوتی: هه‌وڵی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کاته‌ ئامانج. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ که‌ دژی ئاسایشی گه‌لی تورکیا ئه‌نجام دراوه‌ ئاشکرا ده‌کرێت.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا کرد که‌ توانیویانه‌ ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا تێکبشکێنن و ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا ڕێگه‌ به‌ چالاکیی هیچ گرووپێکی تیرۆریستی نادات و ته‌سلیم نابێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

 

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45806

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه