21:43 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 JULY 2019
 به په‌له |◀   مه‌سروور بارزانی ده‌موچاوی نوێی دێنێته‌ کابینه‌که‌یه‌وه‌
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 13:02
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ئێران: ده‌بێ ئه‌ورووپا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا بوه‌ستێته‌وه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌ورووپییه‌کان هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیدا هه‌یه‌ که‌واته‌ پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا بوه‌ستێنه‌وه‌.

سه‌یید قاسم جاسمی له‌ دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ کوردپرێس باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ کاتی لێکدانه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتێک وه‌ک ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییێکی باشی له‌گه‌ڵ ئێران بوو و گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ ئاڵوگۆڕی دۆلار به‌ڵام نایهه‌وێت ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بێت. له‌م ڕووه‌وه‌ له‌و کاته‌ی که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کشایه‌وه‌ و سزای به‌ سه‌ر ئێران و وڵاتانی هاوکاریی ئێمه‌ سه‌پاند ئه‌ڵمانییه‌کان هه‌وڵیان دا هه‌ندێک بابه‌ت نادیده‌ بگرن و په‌یوه‌ندیی خۆیانیان له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پاراست.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: گرنگه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا به‌و ئه‌نجامه‌ بگه‌ن که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا وڵاتێکی متمانه‌پێکراو بۆ ئه‌وانیش نییه‌ هه‌روا که‌ ئه‌مریکا چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌ چه‌ندین ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کشایه‌وه‌ و باجی له‌سه‌ر هاورده‌ی کاڵای چه‌ندین وڵات دانا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای به‌ره‌وڕووی زه‌ره‌ر کرده‌وه‌.

سه‌یید قاسم جاسمی جه‌ختی کرده‌وه‌: نابێت ئه‌ڵمانییه‌کان به‌م ئاسانییه‌ ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بن و ده‌بێ وڵاتانی ئه‌ورووپی یه‌کبگرن و ئێران بکه‌نه‌ کارتێک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ خه‌ساره‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ن.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و داراییی وه‌ک یه‌که‌مایه‌تیی خۆیان داده‌نێن و گوتیشی: ناتوانین چاوه‌ڕوان بین ئه‌ڵمانیا واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بهێنێت و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ له‌به‌رچاو بگرێت هه‌ر بۆیه‌ دوو لایه‌ن هه‌وڵه‌کانیان بۆ مامه‌ڵه‌یێکی براوه‌- براوه‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه