08:20 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 15:36
فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە

بەشی تورکیا- فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە نێو سنووری هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە و بە تەواوی سووتا.

کوردپرێس: بە گوتەی شایەتحاڵان فڕۆکەکە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە نزیک گوندی بەرێ کەر-ی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و بە دووریی کیلۆمەترێک لە شەقامی گشتیدا کەوتووەتە خوارەوە.

شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەکە لە بەیانیی ئەمڕۆوە بە ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە و پاش کەوتنە خوارەوەشی، خەڵکی بینیویانە کە بە تەواوی سووتاوە.

تاوەکوو ئێستا نازاندرێت ئاخۆ ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کەوتووەتە خوارەوە، لەلایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان-ەوە تەقەی لێکراوە و خراوەتە خوارەوە، یاخود بەهۆکاری تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.

دەوروبەری کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاتووتەنە سنوورەکە و ئێستا ئەو شوێنە بۆردوومان دەکەن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی باسنیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه