12:19 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
WEDNESDAY, 15 MAY 2019 - 18:56
باڵیۆزی عێراق لە رووسیا هەواڵی کڕینی ئیس400 ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی عێراق له‌ مۆسكۆ، حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی ره‌تی كرده‌وه‌، حكوومه‌تی به‌غدا بڕیاری دابێت سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسیی ناسراو به‌ ئێس400 بكڕێت.

کوردپرێس: باڵیۆزی عێراق له‌ مۆسكۆ پێشتر له‌ مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، رایگه‌یاندبوو هیچ دانووستانێک له‌ باره‌ی كڕین و فرۆشتنی ئێس400 له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ ئارادا نییه‌.

ئەمڕۆ میدیا رووسییەکان لە زاری باڵیۆزە عێراقییەکەوە رایانگەیاند کە عێراق دەیەوێت سیتمی بەرگری ئێس 400 لە رووسیا بکڕێت.

دواتر باڵیۆزەکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: "من هەرگیز تەنانەت باسی ئەوەم نەکردووە کە گفتوگۆ هەیە بۆ کڕینی ئەو سیستمە، ئەوە بۆ گرێبەستەکەش شتی وا بوونی نییە".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه