12:21 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 09:13
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتیی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ  ده‌رکرد.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی یادداشتێک که‌ له‌لایه‌ن دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتیی سلێمانی که‌ ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه، ئاماژه‌ی کردووه‌ به‌ ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.

فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ به‌ گوێره‌ی ماده‌ی (2) له‌ یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی کردن ده‌رچووه‌.

ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 24-4-2019 شادی نه‌وزاد و سیروان بابان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسی دۆخی ئێستای جووڵانه‌وه‌كه‌یان كرد و شادی نه‌وزاد كه‌ هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای (نه‌وه‌ی نوێ)یه‌ گوتی: "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆییی مۆنتاژکراومان لێ ده‌کات."

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 11 خۆبه‌خشی جووڵانه‌وه‌که‌ ده‌ستگیر کراون و تا ئێستاش له‌لایه‌ن دادگاوه‌ چاره‌نووسیان دیاری نه‌کراوه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه