12:19 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 09:58
به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی پادشای سعوودیه‌ کۆ بوویه‌وه‌ و بانگهێشتنامه‌یێکی فه‌رمیی پادشای ئه‌و وڵاته ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح کرا.

کوردپرێس:

نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاوی كه‌وت به‌ حه‌سه‌ن عومه‌ر نێرده‌ی پادشای سعوودیه‌ و سه‌رۆک كۆماری عێراق بانگهێشتنامه‌یێكی فه‌رمی له‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه‌وه‌ پێگه‌یشت بۆ به‌شداری كردنی له‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی ئیسلامی له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌ كۆتاییی ئه‌م مانگه‌دا.

سه‌رۆک كۆمار له ‌میانی دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ ڕووی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌گشتی كرد و هاوكات په‌یوه‌ندی و ئاستی هاریكاری نێوان عێراق و سعوودیه‌ی به‌رز نرخاند به ‌جۆرێک كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكات.

لای خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن عومه‌ر نێرده‌ی شای سعوودیه‌ هیوای ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی بۆ گه‌لی عێراق خواست و جه‌ختی له‌ پشتیوانی كردنی عێراق و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه