08:19 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 11:08
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵ ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا وازهێنانی له‌ حزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و هۆکاره‌که‌شى بۆ "لادان له‌ بنه‌ما شه‌رعییه‌کان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌کانى حزبه‌که‌ى" گه‌ڕانده‌وه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ ده‌چێته‌ پاڵ ئه‌و سێ به‌رپرس و 70 کادیره‌ى کۆمه‌ڵ که‌ له‌م ماوه‌یه‌دا وازیان له‌و حزبه‌ هێناوه‌ که‌ به‌ وته‌ى خۆى "کۆمه‌ڵ له ‌به‌رانبه‌ریان بێ باک بووه‌".

عه‌باس محه‌مه‌د وتیشى: هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ ناچارکردنى ستافى هه‌ڵبژێردراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى کۆمه‌ڵ به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ له ‌کاتێکدا له‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆییدا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنابوو، له‌گه‌ڵ لادانى کۆمه‌ڵ له‌ "بنه‌ما شه‌رعییه‌کان و نه‌بوونى دادگه‌ریی".

شایای باسه‌؛ له‌ نیسانى ئه‌مساڵدا سێ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى کۆمه‌ڵ وازهێنان له‌ پۆسته‌کانیان ڕاگه‌یاند، دواتریش چه‌ندین که‌سى دیکه‌ى ئه‌و حزبه‌ له‌ سنوورى هه‌ولێر ده‌ستیان له‌ کار کێشایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوڵاتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه