15:23 PM   IRAQ
THURSDAY, 22 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئایا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ر دەکرێت؟
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 11:20
هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵمه‌تێكى دژى پاشماوه‌كانى داعش ده‌ست پێكرد

به‌شی سووریا- هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵمه‌تێکیان دژى چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ڕێكخراوى داعش له‌ شارۆچكه‌یێكى ستراتێژیی ‌پارێزگاى دێره‌زوورى ده‌وڵه‌مه‌ند به ‌نه‌وت له‌ خۆرهه‌ڵاتى سووریا ده‌ست پێكردووه‌ و تا ئێستاش 20 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2019 هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019 هه‌ڵمه‌تێکیان دژی چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌ ڕێكخراوى داعش له ‌شارۆچكه‌ى شه‌حیل له‌ دێره‌زوور ده‌ست یپێكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه‌: له ‌كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 20 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون و چه‌ندین حه‌شارگه ‌و توونێل ئاشكرا كراون كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌كاریان هێناون له ‌هێرشه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشدا گیراوه‌.

لاى خۆیشیه‌وه‌ مسته‌فا بالى وته‌بێژى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ شانه‌یێكى گرنگى داعشى له‌ زه‌وییێكى فراوانى پارێزگاكه‌دا كردووه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه