12:20 PM   IRAQ
MONDAY, 27 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دژی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانین و ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 12:30
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی: 300 چه‌کداری داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ مه‌خموور ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ 300 چه‌کداری داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغن و بیانیشیان له‌نێودایه‌ و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراق وه‌ک پێشتر بکه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی داعش.

کوردپرێس:

ڕه‌‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ مه‌خموور له‌ دیمانه‌یێکدا به‌ ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ چیای قه‌ره‌چوغ یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌ی که‌ ساڵێک ده‌بێت داعش تیایدا خۆی ڕێکده‌خاته‌وه‌ و مه‌شق و ڕاھێنانی تیادا ده‌کات و نزیکه‌ی 300 چه‌کداریان له‌و ناوچه‌یه‌ ھه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ڕاشیگه‌یاندووه: "ئه‌و چه‌کدارانه‌ی چیای قه‌ره‌چوغ به‌ مه‌فره‌زه‌ی بچووک ھاتوچۆ ده‌که‌ن بۆ شه‌رگات و گه‌یاره‌ و حه‌مام عه‌لیل و ناوچه‌کانی دیکه‌ش، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل و شۆره‌ ده‌چن، هه‌روه‌ها ده‌چنه‌ ده‌شتی نه‌ینه‌واش."

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش عێراقی و چه‌کداری بیانیشیان له‌گه‌ڵه‌، ئه‌نده‌نووسی به‌ نموونه‌، ھه‌روه‌ھا چه‌که‌کانیان ھه‌مه‌جۆرن، کڵاشینکۆف و بی که‌ی سی و ئاڕ بی جی و قه‌ناس و ڕه‌نگه‌ ھاوه‌نی شه‌ست و ھه‌شتا ملیمیشیان ھه‌بێت."

ناوبراو وتووشیه‌تی: "دوای کۆتایی ھاتنی پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، شاخی قه‌ره‌چوغ ئارامترین شوێن بووه‌ بۆ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌م سنووره‌ و له‌ ساڵی ڕابردوودا، بۆیه‌ پێم وایه‌ بوون و مان و گه‌شه‌کردن و به‌رده‌وامیی داعش له‌م سنووره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی ناوخۆ، ھه‌رێمایه‌تی، نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی که‌نداویش ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌م سنووره‌ و له‌و پرسه‌."

به‌رپرسه‌که‌ى یه‌کێتى ئاشکراشی کردووه‌: "له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌ش چوار دارستانی چڕ ھه‌یه‌، ھه‌ر چواری وه‌کوو سه‌ربازگه‌یێکی داعشی لێھاتووه‌ و ھیچ ھێزێکی عێراقی ناتوانێت کێوماڵیان بکات بۆیه‌ مانه‌وه‌ی داعش بۆ ھه‌ر کاتێک که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ھه‌ر سێ پێکھاته‌ی سه‌ره‌کی له‌ عێراق به‌ره‌وپێش نه‌چێت، ئه‌وا له‌ داھاتوو له‌ ھه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو، وڵاتانی ھه‌رێمایه‌تی و ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت شڵه‌ژانێک تووشی عێراق بکات و ئه‌و کاته‌ ئه‌و ناوچانه‌ زۆر به‌ ئاسانی وه‌کوو پێشتر ده‌که‌ونه‌ ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش و ئه‌م سنووره‌ یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌."

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه ماوه‌یێکه‌ چه‌کدارانی داعش له‌ سنووری مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چوغ چالاکی و هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه