21:15 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 JULY 2019
 به په‌له |◀   مه‌سروور بارزانی ده‌موچاوی نوێی دێنێته‌ کابینه‌که‌یه‌وه‌
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 13:47
پێنج کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کۆتایی هات و تا ئێستا پێنج کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ماوەی دوو ڕۆژدا وردبینیی لە سیڤیی پاڵێوراوەکان دەکات و دواتر ئاڕاستەی وەزارەتی داد و ناوخۆی دەکات لەدوای وردبینی، دواتر ناوەکان دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و ناوی هەر پاڵێوراوێکی تێدا نەبێت دەتوانێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات.

تا ئێستا ئەو کاندیدەی کە یەکلایی بووەتەوە و سێ حزب پاڵپشتیی دەکات نێچیرڤان بارزانییە و کاندیدی پارتی و یەکێتی و گۆڕانە، بەڵام چوار کاندیدەکەی دیکە وەک کە بریتین لە ، کە بریتین لە فەرهاد پیرباڵ و ڕێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی و بەکر دەربەندی خۆیان ڕایانگەیاندووە بە شێوەی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە و چاوەڕوانی دەنگی پەرلەمانتاران دەکەن.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، دەنگ نادەن بە هیچ یەکێک لەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید کردووە.

پێشتریش هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی ڕایانگەیاند کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم نابێت و دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی و گۆڕان نادەن.

بڕیار وایە پەرلەمانی کوردستان لە پێش جەژنی ڕەمەزان سەرۆکێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت و کارەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێش دەستپێبکات.

سەرچاوە: کەناڵی ئین ئاڕتی

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه