00:11 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 22 MAY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران سەر بۆ ملهوڕان دانانەوێنێت
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 14:10
گازپرۆمی ڕووسیا دوو ملیۆن ته‌ن نه‌وتی خاو له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

به‌شی جیهان- کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنی چالاکییه‌ نه‌وتییه‌کانمان له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی سه‌رقه‌ڵای ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کوو ئێستا دوو ملیۆن ته‌ن نه‌وتی خاومان به‌رهه‌م هێناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2019 کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ توانیویه‌تی به‌رهه‌مهێنان له‌ سێهه‌مین بیره‌نه‌وتی سه‌رقه‌ڵا له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌و ناوچه‌یه بۆ‌ 25 له‌سه‌د زیاد بکاته‌وه‌.

ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ گازپرۆم له‌ ساڵی 2011دا نه‌وتی خاوی له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رهه‌م هێناوه‌ و تاوه‌کوو ئێستا سێ بیره‌نه‌وتی له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی سه‌رقه‌ڵا هه‌ڵکه‌ندووه‌ که‌ له‌ ئیستادا کۆی ده‌رهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له‌و کێڵگه‌یه‌ 35 هه‌زار به‌رمیله‌.

ئه‌م کۆمپانیایه‌ ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو له‌ ناوچه‌که‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی به‌ 15 ملیۆن به‌رمیل یان به‌ واتایێکی دیکه‌ دوو ملیۆن ته‌ن ڕاگه‌یاندووه‌.

سێرگه‌ی پترۆف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گازپرۆم ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌ گه‌شه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وتیی سه‌رقه‌ڵا له‌ گه‌رمیان ڕاده‌گه‌یێنێت و باس له‌ گه‌شه‌ی ئه‌و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ له‌ داهاتوودا ده‌کات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه