08:19 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 16:56
له ‌پرۆژه‌یێکدا پێشنیار ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژێک بكاته‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێزدیه‌كان له ‌پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه‌، داوا ده‌كه‌ن رۆژی 3ی 8ی هه‌موو ساڵێک بكاته‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ش به‌شه‌هید دابنرێن و به‌یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌دیه‌ موراد ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان وتى: "له‌ رۆژی 3ی ئابی 2014 له‌سه‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ژن و منداڵ و گه‌وره‌ و بچووكى ئێزدییه‌كان كۆمه‌ڵكوژكران و به‌هه‌زاران كه‌سیش كه‌وتنه‌به‌رده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ژنان و منداڵان، هه‌رچه‌نده‌ زیاتر له‌نیوه‌یان رزگاركراون، به‌ڵام نیوه‌یان زیاتر هێشتا له‌به‌رده‌ستی داعشدان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئێستا 300 هه‌زار كه‌س له‌ناو كه‌مپه‌كان له ‌بارودۆخی خراپدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ا ئێستا 7 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین گۆڕی دیكه‌ش هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ 20%ی ئاواره‌ ئێزدییه‌كان، كۆچیان كردوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پڕۆژه‌یێكیان ئاماده‌كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی سه‌ر ئێزیدیه‌كان بكرێته‌وه‌ و پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى ده‌كه‌ن، له ‌پرۆژه‌كه‌دا پێشنیار ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان 3ی 8ی هه‌موو ساڵێک بكاته‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ شه‌هید دابنرێن و به‌یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌هه‌مان كاتیشدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه‌.

هه‌دیه‌ موراد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە له ‌پڕۆژه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ خه‌سڵه‌تی تاوانی جینۆساید و جه‌نگن، كه‌ به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كاندا هاتووه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوریه‌كانی عێراق به‌رپرسن له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، بۆیه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی ئێزدی بكاته‌وه‌ و ناوچه‌كانیشیان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه